سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت پلانی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت بۆ سه‌ر له‌نوێ
ده‌ستنیشانكردنی سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر هاتوو پـرۆسه‌ی ئاشتی ئیسرائیل - فه‌له‌سـتین ئاوه‌ها خاوه‌خاوی تیادا بكرێت، ڕه‌نـگه دوو ده‌وڵه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ڕێز بوش، ئه‌م گوته‌یه‌ی دا له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له كۆشـكی سـپی. گوتیشی ئه‌و هیواداره زیاتر له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ئۆڵمه‌رت بزانێت.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رتیش له لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌و ده‌ستی ئاشتی بۆ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس درێژ ده‌كات، به‌ڵام گوتیشی ئه‌گه‌ر پـرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا به‌ره‌و پـێشه‌وه نه‌چێت، ئه‌وا ئیسرائیل ناچار ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ سنوره‌كانی خۆی ده‌ستنیشان بكات.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش، سه‌رۆك بوش و به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت هه‌مان بۆچوونیان هه‌بوو ، ئه‌ویش نابێت ئه‌و وڵاته چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت. سه‌رۆك بوش گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هانای ئیسرائیله‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر نیشـتیمانی جوله‌كه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی كۆنـگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌دا هه‌ردوو ڕێـبه‌ر، گروپی چه‌كداری حه‌ماسیان هاندا دان به مافی بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیـدا بنێت.
پـێشتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه، هه‌ردوو سه‌ركرده یه‌كه‌مین گفتوگۆیان ئه‌نجام دا له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له‌م مانگه‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ستبه‌كار بووه.
پـێـشتریش به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسڤـڵد كۆبۆوه. بڕیاریشه ڕۆژی چوارشه‌ممه، گوتارێـك له كۆنگرێس پـێشكه‌ش بكات.