حكومه‌تی ئێرانی ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕه‌سمی داخستووه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی کاریکاتێرێـك
له ڕۆژی هه‌ینی ڕابوردوو.
ته‌له‌فیزیۆنی حكومی ئێران ڕۆژی سـێشه‌ممه له زاری داواكاری گشـتی سه‌عید مورته‌زه‌وی بڵاوی كرده‌وه وێنه‌كێشی کاریکاتێرهكه و یه‌ك له ده‌سته‌ی سه‌رنووسه‌ران ده‌سـتگیر كراون.
کاریکاتێـرهكه سـووكایه‌تی به ئازهریـیهكان كردووه، تیایدا وێنه‌ی ئازهریـیهك كێشراوه وه‌ك سـیسركێـك كه به ئازه‌ری قسه ده‌كات.
کاریکاتێرهكه بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپـشاندان و گێره‌شـێوێنی له شاری ته‌ورێز له باكوری ڕۆژئاوای ئێران.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ئازهریـیهكان كه‌وتنه به‌رده‌بارانی باڵه‌خانه حكومیـیه‌كان. پـۆلیسیش گازی فرمێسـك ڕێژی به‌كارهێناوه تا بڵاوه به جه‌ماوه‌ره‌كه بكات.
شایانی باسه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 25 ی دانیشتوانی ئێران ئازه‌رین.