پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێنێـك ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا بۆته مایه‌ی
كوژرانی پـێنج كه‌س كه هه‌ندێـكیشـیان كۆماندۆی پـۆلیس بوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پـێنج كه‌سی تریش بریندارن له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه ده‌سته‌یه له چاودێرانی پـۆلیـسـیان كردبووه نیشـانه.
له شـاری باقوبه‌ش چه‌ند چه‌كدارێـك له ناو ماشـێنێـكه‌وه ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كرێـكار كردووه، وه سیان كوژراون و چواریش بریندارن.
ئه‌م هێرشانه‌ش یه‌ك ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقه، كه گوتبووی تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزی سه‌ربازی عێراق باری ئاسایشی له هێزه سه‌ربازیـیه بیانیـیه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیادا له به‌غدا، ئه‌لمالكی گوتوویه‌تی له مانگی داهاتوودا له دوو پارێزگای عێراق ئه‌و به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئاسایشه ده‌ست پـێده‌كات.
به‌ڕێز بلێریش گوتوویه‌تی حكومه‌تی نوێی یه‌كگرتووی عێراق سه‌ره‌تایه‌كی نوێـیه له وڵاته‌كه‌دا، وه گوتووشێـتی ئه‌م ئاڵۆزكاریـیانه له عێراق درێژتر و سه‌ختـتر بووه وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.