سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق نوری ئه‌لمالكی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیری عێراقه له پاش ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، نزیكه‌ی چوار سـاڵ، حوكمڕانی عێراق بكات. بۆیه چاوه‌ڕوانی لێـده‌كرێت ئه‌و به‌رنامه سـیاسـیـیه‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نێت زۆربه‌ی جێبه‌جێ بكات.
ڕه‌وشی ناله‌باری ئاسایشی ئه‌مڕۆی عێراق وای كردووه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بـبێته خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه سـیاسیـیه‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی. هه‌ر پاش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له لێدوانـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت ئه‌وپه‌ڕی هێز به‌كار ده‌هێنێت له دژی توندوتیژی چه‌كداری و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌روازه‌یه‌كیش بۆ گفتوگۆ ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی خواسـتیاری به‌شداری كردنن له پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌و گوته‌یه‌ی نوری ئه‌لمالكی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان، هیوا عوسمان ئه‌نجام داوه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سـه‌ره‌وه.