كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی
متمانه‌ی ئاسایشی نادات به ئێران وه‌ك یارمه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوه‌كی تاران.
له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ڕاپـۆرته‌كانی میدیا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو که ووتووێژكهرانی ئه‌وروپی ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا متمانه‌ی له‌و شێوه‌یه بدات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێـكدا ئه‌وان له هه‌وڵی قایلپـێــكردنی ئێراندان بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له به‌رنامه هه‌سـتیاره ناوكیـیهكهی. به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دكتۆر ڕایس گوتوویه‌تی ئه‌و داوایه له لایه‌ن ئه‌وروپیه‌کانه‌وه ئاڕاسته‌ی بهڕێوبهرایـیهتیـیهكهی سه‌رۆك بوش نه‌كراوه تا ئه‌و متمانه‌یه بدات كه هێزی له‌شـكری دژی تاران به‌كار ناهێنێت.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا خانم ڕایس گوتی ئه‌مریكا ڕاوێژ له‌گه‌ڵ بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاشدا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و پـێـشنیازهی ئه‌وروپا كه بۆ قایلـپـێـكردنی تاران داڕێژراوه تا پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
پـێـشتریش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌مید ڕه‌زا ئاسفی گوتوویه‌تی ئه‌و پـێشـنیازه‌ی ئه‌وروپا، ئێران له كرده‌كانی پـیتاندن ڕاناگرێت.