له ئه‌نجام شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان گروپی حه‌ماس و هێزی پۆلیسی فه‌له‌ستینی له که‌رتی غه‌ززه، که‌سێکی سیڤیڵ ده‌کوژرێت و 11 که‌سیش بریندار ده‌بن. ناکۆکی نێوان لایه‌نه فه‌له‌ستینیه‌کان له پاش وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن گروپی چه‌کداری حه‌ماس له هه‌شت هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه، چه‌کدارانی حه‌ماس و پۆلیسی فه‌له‌ستینی له نزیک بینای په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینی له شاری غه‌ززه پێکدا هاتن و ناوه‌ندی شاره‌که بووه ناوچه‌یه‌کی شه‌ڕ. هه‌ر لایه‌ش ئه‌وی دیکه گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی ده‌ستی به شه‌ڕ و پێکدادانه‌که کردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت پێکدادانه‌که کاتێک ده‌ستی پێ‌کرد که کۆمه‌ڵێک چه‌کداری گروپێکی میلیشیای حه‌ماس ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێک کردووه که ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی سه‌ر به فه‌تحی تیادابووه که سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ڕێبه‌ریانه.
حه‌ماس گوتویه‌تی ئه‌ندامانی هێزه چه‌کدارییه‌که‌یان که‌وتونه‌ته به‌ر هێرش له کاتێکدا که کاری نۆبهدارییان بۆ پاراستنی ئاسایش له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجامداوه و له پاشدا له ناو بینایه‌کی چۆڵدا خۆیان حه‌شارداوه و ته‌قه‌یان له هێرشبه‌ران کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌کدارانی حه‌ماس نارنجۆک و موشه‌کیشیان بۆ هێزی پۆلیس هه‌ڵداوه.
له ئه‌نجام ئه‌م ڕووداوه‌دا، شۆفێری باڵیۆزی ئوردونی له غه‌ززه کوژراوه کاتێک ئۆتۆمبیله‌که‌ی گولله‌ی وێڵی به‌رکه‌وتووه.
ئه‌م شه‌ڕه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به سه‌خترین پێکدادانی نێوان هه‌ردوو لا داده‌نرێت که له‌م دواییه‌دا ڕوویدابێت. ووته‌بێژی حه‌ماسیش، غازی حه‌مه‌د گوتویه‌تی" حکومه‌تی فه‌له‌ستینی نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه و بانگه‌شه‌ی گه‌له‌كه‌ی ده‌کات هێمنی و ئارامی ڕه‌وشه‌که بپارێزن و خۆڕاگربن."
به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردوو گروپی حه‌ماس و فه‌تح، مه‌ترسییه‌کی زۆری به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆ له فه‌له‌ستیندا هه‌یه.