ئه‌گه‌ر به شـێوه‌یه‌كی گشتی بهراوردێـك بكه‌ین له نێوان نووسـینهكانی سه‌رده‌می په‌نجاكان و ئه‌مڕۆدا به ڕوونی جیاوازیـیان له نێواندا ده‌بینین له ڕووی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی وشه‌ی عه‌ره‌بی و زیاتر په‌نا ده‌برێت بۆ زمانه جیهانیـیه‌كان له‌و زاراوانه‌ی كه له زمانی كوردیدا نیـیه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه به‌سه تا بڵێن زمانی كوردی به‌ره‌و پـێشه‌وه چووه.
نه‌بوونی زمانێـكی ستانداردی كوردی، نه‌بوونی ڕێنووسێـكی ستانداردی كوردی، نه‌بوونی ده‌زگایه‌ك بۆ گه‌شه‌پـێدان به زمانی كوردی، ئه‌مانه هه‌مووی گرفتی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م نووسه‌ر و خوێنه‌ری كورد دا.
هاوكارمان جانی دیلان سه‌باره‌ت به زمانی كوردی و چۆنێتی گهشهپـێـكردنی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپـور، پـرۆفیسۆر له زانـكۆی تۆرینتۆ له كه‌نه‌دا ئه‌نجام داوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له‌ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.