سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی ڕه‌وشی ئاسایش باش
ده‌كات، له كاتێـكدا یاخیبوان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به لایه‌نی كه‌م 18 كه‌سیان كوشـتووه.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی دوای یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی قسه‌ی بۆ په‌یامنێران كرد و گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی پـلان داده‌نێت بۆ پـێـكهێنانی هێزێـكی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی له به‌غدا. به‌ڵام هێشـتا حكومه‌ته‌كه به‌بێ وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و ئاسایشی نیشـتیمانیـیه به‌هۆی ناكۆكیـیه‌كانی كه له نێوان لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كاندا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ئه‌و پـۆســتانه پـڕبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیر گوتی كۆتایی هێنان به توندوتیژی ڕۆژانه پـێویستی به كه‌مـكردنه‌وه‌ی پـشـتیوانی خه‌ڵكه له یاخیبوان له ڕێـگه‌ی بانـگه‌شه‌كردن بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی گشتی و چاكـكردنی ژێرخانی وڵاته‌كه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كوشنده‌ترین هێرشـدا، خۆكوژێـك 13 كه‌سی كوشتووه و 17 ی دیكه‌شی بریندار كردووه له خواردنـگه‌یه‌ك له به‌غدا. پـێـشـتریش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێ له دوو ناوچه‌ی جیاوازی پایته‌ختدا به لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژران و 23 ی دیكه‌ش بریندار بوون.