به‌رپـرسـانی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باره‌گای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
ده‌زگای زانیاری فه‌له‌سـتینی هه‌ژاندووه و له ئاكامدا یه‌كێـك كوژراوه و به‌لایه‌نی كه‌م 8 ی دیكه‌ش بریندار بوون، وه یه‌ك له برینداره‌كانیش سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری فه‌له‌سـتینیـیه.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له شاری غه‌زه هه‌وڵێـك بووه بۆ كوشـتنی ژه‌نه‌ڕاڵ تاریق ئه‌بو ڕه‌جه‌ب، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری.
تا ئێسـتا كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێـكدا دێت كه گرژی له نێوان كاربه‌ده‌ستانی حكومی سه‌ر به حه‌ماس و هێزه‌كانی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی سه‌ر به مه‌حمود عه‌باس سه‌ری هه‌ڵداوه.
شایه‌نی باسه هه‌فته‌ی ڕابوردوو به‌ڕێز عه‌باس سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاریـیه‌كه‌ی بۆ ئوردن ناردووه به‌مه‌به‌ستی لێـكۆڵینه‌وه له‌و گومانانه‌ی ئوردن هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حه‌ماس هه‌وڵی ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به قاچاغ بۆ ناو وڵاته‌كه‌یان داوه تا كاری هێرشـبه‌ری له‌وێ پـێ ئه‌نجام بدات.