كاربه‌ده‌ستان له شاری كانۆ ی نایجیریا له‌و ڕاپۆرتانه ده‌كۆڵنه‌وه كه ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌تی نوێی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕاده‌گه‌یه‌نن.
كاربه‌ده‌ستان نمونه‌ی ئه‌و مریشكه مرداربوانه‌ی كێڵگه‌یه‌كی نزیك كانۆ بۆ ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی گیانه‌وه‌ران (ڤێتیرینهری) ڕه‌وانه كردووه تاوه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و بزانرێت ئایا هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ن یان نا.
كاربه‌ده‌ستان له كانۆ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حاڵه‌تی نوێی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له ناوچه‌كه‌دا بۆ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له مانگێك پاش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌و ناوچه‌یه ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی تیادا نه‌ماوه.
ئه‌م ڤایرۆسه تاوه‌كو ئێستا له 12 ویلایه‌تی نایجیریادا ده‌ركه‌وتووه له‌وه‌ته‌ی له زوویه‌كی ئه‌مساڵدا، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ووڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ژماره‌ی دانیشتوانی نایجیریا 130 ملیۆن كه‌سه، هیچ حاڵه‌تێكی توشبوونی مرۆڤی تیادا ده‌رنه‌كه‌وتووه.