یاسادانه‌رێکی ئه‌مریکی سه‌ر به کۆمارییه‌کان ده‌ڵێت له کۆنگرس کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به ڕووداوێکی عێراق ئه‌نجام ده‌دات که تیایدا سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان گوناهبارکراون به‌وه‌ی خه‌ڵکی سیڤیڵی بێ چه‌کیان کوشتووه.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری له‌شکری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نکن هه‌نته‌ر گوتویه‌تی دوو لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌شکری سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی مانگی یانزده‌ی ڕابردووی شارۆچکه‌ی حه‌دیسه‌ی عێراق له ئارادایه.
هه‌نته‌ر ده‌ڵێت به پێی لێکۆڵینه‌وه له‌شکرییه‌کان، کۆمیته‌که‌ی چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دات و تیایدا تێبینی و تێڕوانینی کۆنگرس سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه ده‌خه‌نه ڕوو.
ئه‌م تێبینیانه‌ی به‌ڕێز هه‌نته‌ر له پاش دوو ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنه‌کانی یاسادانه‌ر جۆن مهرثا ی سه‌ر به دیموکراته‌کان هات که گوتبووی هێزی ما‌رینزی ئه‌مریکی له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له حه‌دیثه، چونه‌ته ناو ماڵێکی ئه‌و شارۆچکه‌یه و له ئه‌نجامدا 24 که‌سی سیڤیڵیان کوشتووه.
به‌ڕێز مهرثا گوتوشیه‌تی له‌وانه‌یه نیگه‌رانی ئه‌و مارینزانه له به‌رامبه‌ر کوشتنی هاوڕێکانیان له‌و ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌دا، بووبێته هانده‌رێک بۆ کوشتنی ئه‌و کۆمه‌ڵه سیڤیڵه.