په‌رله‌مانی نیـپـاڵی به تـێـكـڕای ده‌نـگ بڕیارێـكیان داوه، تیایدا ده‌سه‌ڵاتی شا گیانـێـندرایان كهمـكردۆتهوه.
به پـێی ئه‌و بڕیاره شا گیانێـندرا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر 90 هه‌زار سه‌ربازی له‌شـكردا
نامێنێت، وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش به په‌رله‌مان ده‌درێت.
هه‌روه‌ها مافی لێـخۆشـبوونی باجیشی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه، واته وه‌ك هه‌موو هاوڵاتیـیه‌كی نـیـپاڵی ده‌بێت باج بدات.
چـیتر حكومه‌ته‌كه‌شی به حكومه‌تی شا گیانـێـندرا ناو نابرێت و ته‌نها پـێی ده‌گوترێت حكومه‌تی نیـپـاڵ.
وڵاته‌كه‌شیان ده‌بێته هه‌رێمێـكی عیلمانی و چـیتر به نیشـتیمانێـكی هیندۆسه‌كان ناناسرێت.
پـێـشـتـریش، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیر، گرجیا پـراساد كۆیرالا ڕایگه‌یاندبوو كه‌وا ئه‌و بڕیاره نوێنه‌رایه‌تی خواست و ویستی هه‌موو گه‌لی نـیـپاڵه.
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری سامایه له كاتهماندوو، یووڤراج غیمیر ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره ڕێـگه خۆش ده‌كات له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی شـا ته‌نها ڕۆڵێـكی سومبـڵی هه‌بێت.
ئێـسـتا شای نـیـپاڵ ته‌نها ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆی چاره‌نووسی ڕژێمی پـاشـایهتی له‌و وڵاته به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه. له چه‌ند مانـگی ئاینده هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌ك تا هه‌سـتن به داڕشـتنهوهی ده‌سـتورێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان و تیایدا به ڕوونی ده‌سه‌ڵات و توانای شا دهسـتـنیشان ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه زۆربه‌ی نـیـپاڵیـیهكان پـێـیان باشه كۆتایی به ڕژێمی پـاشـایهتی بهێنرێت و ڕژێمی وڵاته‌كه‌یان بكرێت به كۆماری.