زیاتر له 100 كه‌س له توندوتیژیـیه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان كوژراون كه
زۆربه‌یان له یاخیبوان بوون.
ئه‌م شه‌ڕانه به كوشـنده‌ترین شه‌ڕ داده‌نرێن له‌وه‌تی حوكمی تاڵیبان له 2001 دا ڕووخاوه.
پـێشـتر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان ڕایانگه‌یاند له میانه‌ی كردارێـكی له‌شـكری له هه‌رێمی قه‌نده‌هاری باشوری وڵات نزیكه‌ی 27 چه‌كداری تاڵیـبان كوژراون. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌كه گوتبووی مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیـیه ده‌ستـگیركردنی تیرۆریسـتان بووه، وه هه‌واڵی كوشـتنی 7 چه‌كداری تاڵیبانیشی پـشـتڕاست كرده‌وه، وه گوتوبووشی ڕه‌نـگه 15 تا 20 گومان لێـكراوی دیكه‌ش له هێرشـێـكی ئاسمانی‌دا كوژرابن.
كرداره له‌شـكریـیه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ڕۆژێـك دوای ئه‌و دوو شه‌ڕ و پـێـكدادانه هاتووه كه له نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له هه‌رێمه‌كانی هێـلماند و قه‌نده‌هاری باشور ڕوویان دابوو.
سه‌باره‌ت به زیانی گیانی شه‌ڕه‌كان لـێـپـرسـراوان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 58 چه‌كداری تاڵیبان و هه‌روه‌ها 4 سه‌ربازی هێزی هاوپه‌یمانان كوژراون.
هه‌ر له ناوچه‌ی قه‌نده‌هاریش هێزه‌كانی ئه‌فغانی و كه‌نه‌دی به دوای كۆمه‌ڵێـكی دیكه‌ی سه‌ر به تاڵیبان كه‌وتوون، گوته‌بێژێـكی هاوپه‌یمانان به ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكای گوت 18 چه‌كدار و 13 پـۆلیسی ئه‌فغانی و سه‌ربازێـكی كه‌نه‌دی كوژراون و 26 چه‌كداری دیكه‌ش ده‌سـتگیر كراون.
له شاری هیراتیش كه ده‌كه‌وێـته ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتانه‌وه خۆكوژێـك ئـۆتـۆمبیـله‌كه‌ی به كاروانێـكدا ته‌قاندۆته‌وه، به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێـكی ئه‌مریكی كوژراوه كه مه‌شق به پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌كات.
هاوكات، سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای گوتی پاكستان مه‌شق به چه‌كداره‌كان ده‌كات و ده‌یانێرێت بۆ ناو ئه‌فغانستان. هه‌روه‌ها قوتابخانه ئیسلامیـیه‌كانی ناو پاكستانی به‌وه تاوانبار كرد كه قوتابـیـیه‌كانیان هانده‌ده‌ن بڕۆن بۆ ئه‌فغانستان و بچن قوتابخانه و بنكه ته‌ندروسـتیـیه‌كان بسوتێنن.
گوته‌بێژێـكی حكومه‌تی پاكسـتانیش ئه‌و تومه‌تانه‌ی به‌ڕێز كارزای ڕه‌تـكرده‌وه و به ناڕاستی دانا و گوتی پاكستان ده‌یه‌وێت ئه‌فغانستان له ئارامیدا بـبیـنێت.
شایه‌نی باسه چه‌كدارانی سه‌ر به تاڵیبان له‌م مانـگانه‌ی دوایـیدا هێرشه‌كانیان له‌دژی ئه‌ندامانی حكومه‌تی ئه‌فغانی و هه‌روه‌ها كه‌سانی بـیانی چڕكردۆته‌وه، به تایبه‌ت له هه‌رێمه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان.