ڕێـكخراوی چه‌كداری حه‌ماسی ئیسلامی له فه‌له‌سـتین هێزی پـۆلیسی خۆی به كه‌رتی
غه‌زه‌دا بڵاو كردۆته‌وه، وه‌ك به‌ره‌نـگاریـیه‌كی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس، كه پـێـكـهێنانی هێزی جیای ڕه‌تـكردۆته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 3 هه‌زار پـۆلیسی سه‌ر به حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. وه‌زیری ناوخۆی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان سه‌عید صیام گوتوویه‌تی ئه‌م هێزه نوێـیه‌ی پـۆلیس ئارامی ده‌گێڕێته‌وه بۆ غه‌زه.
به‌ڵام ده‌مڕاسـتێـكی به‌ڕێز عه‌باس كه به سه‌ردانێـك له ئه‌وروپایه، ڕه‌خنه‌ی له‌م هه‌نـگاوه‌ی حه‌ماس گرتووه، وه ده‌ڵێت پـشـێوی و ئاڵۆزكاری له ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌باسیش فه‌رمانی داوه به هێزه‌كانی پـۆلیسی سه‌ر به‌خۆی بڵاوبـبنه‌وه. به‌ڵام تا ئێـسـتا ڕوون نیـیه ئایا پـۆلیسی سه‌ر به مه‌حمود عه‌باس له كه‌رتی غه‌زه بڵاو بوونه‌ته‌وه یان نا.
حه‌ماس ئه‌و هێزانه‌ی بڵاو كرده‌وه پاش چه‌ند كاتژمێـرێـك له كوژرانی دوو ئه‌ندامی حه‌ماس به ده‌ستی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له دوو هێرشی جیادا.
شایه‌نی باسه حه‌ماس كه‌سـێـكی داناوه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌م هێزه كه به جه‌مال ئه‌بو سه‌مه‌هدانه ناسراوه، یه‌كێـكه له‌و چه‌كدارانه‌ی وه‌ك ده‌گوترێت به‌رپـرسه له‌و هێرشه ڕۆكێـتیــیانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر ئیسرائیل.