دیبلۆماتانی بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بیر له پـێـشـنیازێـك ده‌كه‌نه‌وه كه ڕێـگه به
ئێران ده‌دات كارلێـكه‌ری ناوه‌كی ئاوی سووكی هه‌بێت وه‌ك به‌شـێـك له‌و پـێشـنیازانه‌ی كردوویانه به‌مه‌به‌ستی هاندانی ئێران بۆ كۆتایی هێنان به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
به پـێی ئه‌م پـێـشـنیازه نوێـیه ڕوسیا یۆرانیۆم بۆ ئێران ده‌پـیـتێـنێت تاوه‌كو دڵنیابن له چاودێری بیانی بۆ سه‌ر هه‌نـگاوه سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌و پـرۆسه‌یه. یۆرانیۆمی پـیـتێنراو ده‌توانرێت وه‌ك سووته‌مه‌نی له كارلـێـكه‌ره ناوه‌كیـیه‌كاندا به‌كاربهێنرێت و یان له دروستـكردنی بۆمبی ناوه‌كیدا به‌كاربهێنرێت ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ تا ئاسـتێـكی به‌رز بـپـیـتێـنرێت.
شاره‌زایان ده‌ڵێن كارلـێـكه‌ری ناوه‌كی ئاوی سووك كه‌مترێـك ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هه‌یه بۆ پـرۆسه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی.
ئێرانیش پـێـشتر ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هه‌رچ جۆره سه‌وداكردنێـكی ئه‌وروپـی لێی بخوازێت كۆتایی به‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێت، ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی ئاشتیخوازانه، ڕه‌تده‌كاته‌وه.
خافێر سـۆلانا، به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاش گوتویه‌تی ئه‌و ده‌ر‌فه‌ت پـێدانه به ئێران كارێـكی سه‌خت ده‌بێت بۆیی ڕه‌تی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی وزه‌ی ده‌وێت.
پـێشـتریش چین ڕایگه‌یاند كه‌وا به خۆشحاڵـیـیه‌وه پـێـشـوازی له‌و پـلانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات وه‌ك ده‌رفه‌تدانێـك به ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕوسیاش گوتویه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی له‌شكری هه‌رگیز بژاره‌یه‌ك نیه.