پـێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كۆچبه‌رانی نایاسایـی هه‌ستان به چه‌ندین خۆپـیشـاندانی مه‌زن له ناو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، تیایدا داوایان ده‌كرد لێـبوردنیان بۆ ده‌ربچێت و هه‌موو مافێـكیان بدرێـتێ كه كۆچبه‌ری یاسایی هه‌یه‌تی.
دوو تـێـڕوانینی به‌هێز له‌نێو ئه‌مریكـیـیه‌كاندا گه‌ڵاڵه بووه، یه‌كه‌میان پـێـیان وایه ئه‌وانه ده‌بێت ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه و كۆتایی به مه‌سه‌له‌كه بێت، به‌ڵام دووهه‌میان ده‌ڵێن با لێبوردنیـان بۆ ده‌ربچێت و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بمێنه‌وه.
شه‌وی دووشه‌ممه، سه‌رۆك بوش له گوتارێـكدا به ڕوونی هه‌ڵوێسـتی حكومه‌تی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا، هومه‌ر شێخموس له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم باس له خاڵه گرنـگه‌كانی نێو گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.