ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌سی سیڤیڵ كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش بریندارن له ئاكامی پێكدادانی نێوان پۆلیسی عێراقی و یاخیبوان له به‌غدا.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م پێكدادانه‌كه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی دۆره ڕوویداوه كه یه‌كێكه له ناوچه پڕ توندوتیژییه‌كانی پایته‌ختی عێراق.
له شوێنێكی دیكه‌ی به‌غداش، بۆمبێكی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته مایه‌ی كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كه پیاده بووه و ئه‌ركی چاودێری كردنی هه‌بووه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، دوو سه‌ربازی تری ئه‌مریكی به بۆمبێكی هاوشێوه له به‌غدا كوژراون.
له دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ینیشدا، شایه‌ته‌كانی داكۆكی كردن بۆ سیان له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دام دا دادگایی ده‌كرێن ئاماده‌ی دادگا بوون و شایه‌تی خۆیان داوه. جێی باسه، حه‌وت له ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی سه‌دام حوسه‌ین به تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی گوناهبار كراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕده‌كرێت ده‌ستیان له كوژرانی 148 شیعه ئاینزای شارۆچكه‌ی دوجه‌یله‌وه هه‌بێت.
له دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگاشدا، سه‌دام بۆ خۆی ئاماده‌ی دادگایی كردنه‌كه نه‌بوو
.