وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری داوه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی ئاسایی له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی لیبیادا بـگێڕێتهوه و هه‌روه‌ها ئه‌مریكا به‌نیازه ناوی لیبیا له‌نێو لیستی وڵاتانی پـشـتگیركهری تیرۆریزمدا هه‌ڵبگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس له ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتی ئه‌م بڕیاره پـێزانینێـكه بۆ لیبیا له‌سه‌ر وازهێنانی له تیرۆریزم و هه‌روه‌ها بۆ بڕیاردانیشی كه واز له دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی بهێنێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك ده‌یڤید واڵچ ده‌ڵێت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵی كاركردنه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی دیبلۆماسیش ده‌گه‌ێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌یڤید واڵچ گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌م نزیكانه نووسـینـگهی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له ته‌ڕابلوس بۆ ئاستی باڵیۆزخانه به‌رز ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێـشـتا نیـگه‌رانه به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له لیبیادا و چاره‌نووسی پـێنج پهرسـتیاره بولگاریـیهكه و پـزیـشـكه فهلهسـتینیـیهكه كه حوكمی له‌سێداره‌دانیان له لیبیا بۆ ده‌رچووه، له‌سه‌ر تاوانی به‌ئه‌نقه‌ست تووشكردنی منداڵان به نه‌خۆشی ئێدز HIV .
شایه‌نی باسه زیاتر له 25 سـاڵه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و لیبیادا ته‌واو نیـیه.