ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان له ئێرانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا گروپـێـکی باندی چه‌کدار 12 که‌سیان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه کوشتووه و یهکێـکیشـیان بریندار کردووه.
ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئێران ده‌ڵێت له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه، کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو له‌سه‌ر ڕێگای نێوان کرمان و بام ، چوار ئۆتۆمبیلیان ڕاگرتووه و په‌لامارییان داون و له ئه‌نجامدا سه‌رنشینه‌کانی ناوییان کوشتووه و ئۆتۆمبیله‌کانیشیان گڕ تێبه‌رداون. هه‌روه‌ها کوڕێکی لاو له میانه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌دا بریندار بووه.
ده‌سه‌ڵاتداران تاوه‌کو ئێستا ئاماژه‌یان به هۆکاری ڕوودانی ئه‌و هێرشه نه‌داوه.
جێی باسه، باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌ناوبانگه به‌وه‌ی ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کی تێپه‌ڕبوونی قاچاخچیه‌کانی مادده سڕکه‌ره‌کانه که له نێوان ئه‌فغانستان و پاکستان و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتوچۆ ده‌که‌ن.