سه‌رۆكی ئێران، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت تاران هه‌رچ پـێـشـنیارێـكی نوێ له
لایه‌ن ئه‌وروپـیـیه‌كانه‌وه بكرێت و تیایدا داوای ڕاگرتنی چالاكیـیه ناوه‌كـیـیه‌كان له ئێران بكات ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێران (IRNA) له زاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه ڕایگه‌یاند كه گوتویه‌تی هه‌ر پـێـشـنیارێـكی له‌و چه‌شنه بكرێت به ڕاستی نازانین و په‌سه‌ندی ناكه‌ین.
سێ وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، بریتانیا، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی چه‌ند پـێـشـنیارێـكن بۆ ئێران تا هانی بده‌ن چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
شایه‌نی باسه وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی به نهێنی ده‌دات. تارانیش ئه‌و تومه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه كۆنگره یه‌ك ڕۆژیـیه‌كه‌ی هه‌شت وڵاتی زۆرینه‌ی موسڵمان له ئه‌نده‌نوسیا كۆتایی پـێـهات به ڕاگه‌یاندنێـك كه تیایدا پـشـتیوانی خۆیان نیشاندا بۆ په‌ره‌پـێـدانی وزه‌ی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌سته ئاشتیخوازیـیه‌كان.
شایه‌نی باسه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتبووی ئێران ئاماده‌یه وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بكات له‌گه‌ڵ هه‌رچ وڵاتێـك به‌ده‌ر له ئیسرائیل و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له دژی ئێران ده‌كه‌ن.