سه‌رۆكی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پـیـتاندنی یۆرانیۆمی
وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له دژی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له دوای كۆبونه‌وه‌ی ڕێـبه‌رانی 8 وڵاتی گه‌وره‌ی موسڵمان له دوورگه‌ی بالی ئه‌نده‌نوسی قسه‌ی بۆ په‌یامنێران كرد، وه جارێـكی دیكه گوتیـیه‌وه ئاره‌زووه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با و كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دێت له میانه‌ی وتووێژه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه ناسراوه به D-8 ، كه پـێـكهاتووه له پاكستان و توركیا و ئێران و مالیزیا و میسر و به‌نگلادیش و نایجیریا و ئه‌نده‌نوسیا كه میواندارێتی كۆنـگره‌كه‌ی كردووه.
بڕیاره وتووێژه‌كان سه‌نـگ بخاته سه‌ر بابه‌ته‌كانی بازرگانی و گه‌شه پـێدان، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی كه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران هاتووه‌ته كایه‌وه وای كردووه پـێـشی هه‌موو بابه‌ته‌كان بكه‌وێت.
پـێـشـتریش له كۆنگره‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر مووته‌كی گوتی ئه‌و ئومێد ده‌خوازێت وڵاته ئه‌وروپـیـیه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌رێـكی ئاشتیخوازا‌نه بۆ كێشه‌كه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت بزانن كه تاران مافی خۆیه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه‌ی هه‌بێت.
سێ وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ئێسـتا له ئاماده‌كردنی چه‌ند پـێـشـنیارێـكن بۆ ئێران تا هانی بده‌ن واز له پـیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت، پـێـشـبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بیخه‌نه به‌رده‌می.
ڕۆژی هه‌ینی، دیبلۆماته‌كان گوتیان پـشـكێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان ئاسه‌واری یۆرانیۆمی پـیـتێـنكراویان به ئاسـتێـكی به‌رز دۆزیوه‌ته‌وه له بنكه‌ی لاڤیزان كه بنكه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی كۆنه له ئێران، ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌وانه‌یه ئێران به نهێنی كه‌ره‌سه‌كانی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.