نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه 5 تیرۆریست له زیندانی قه‌ڵای سوسێ هه‌ڵهاتن.
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی پـێشـمه‌رگه توانیویانه 4 له‌و تیرۆریسـتانه ده‌سـتگیر بكه‌نه‌وه له نزیك كارگه‌ی چـیمهنتۆی تاسڵوجه كه 10- 15 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵاكه‌وه دووره.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا له شاری سـلێمانی، له‌تیف نێروه‌یی له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه ده‌دات.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی پهیوهندیـیهكه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.