دوای چه‌ندین سـاڵ له جیابوونه‌وه و بوونی دوو حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق، حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو ڕاگه‌یه‌ندرا كه له هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردستان و هه‌روه‌ها چه‌ندین پارت و لایه‌نی دیكه پـێـكهاتووه.
شـێوه‌ی دامه‌زراندن و پـێـكهاتی ئه‌و حكومه‌ته چـۆنه؟ ئه‌و حكومه‌ته به‌رفراوانه چۆن ده‌ست به‌كارده‌بێت؟ ئایا چ میكانیزمێـك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و حكومه‌ته جێبه‌جێ بكرێت؟ ئایا ڕێژه‌ی ژن له‌و حكومه‌ته كه‌م نیه؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌مجاره‌دا میواندارێـتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، وه‌زیری ڕۆشـنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مه‌حمود عیدۆ وه‌زیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.