سـكرتێری گشـتی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، كۆفی ئه‌نان له وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خوازێت به‌شـداری وتووێژه ڕاسـته‌وخۆیه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئێران بكات تا كۆتایی به كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران بهێنرێت.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز ئه‌نان له ڤـیـیه‌نا به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌و وتووێژانه‌ی كه پـێـشـنیار كراوه له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئێران‌دا سازبكرێت، به به‌رهه‌متر ده‌بێت ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش تیایدا به‌شـداربێت.
شـایه‌نی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتووێژی ڕاسـته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕه‌تـكردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی داوا به هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی تا ئێران قایل بكه‌ن چالاكیـیه‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت وه یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێـته‌وه.
سێ وڵاته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا، بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا خه‌ریـكی ئاماده‌كردنی ده‌سـته‌یه‌ك پـێـشـنیازن بۆ ئێران تا به هۆیه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئاره‌زووه ناوه‌كیـیه‌كانی بێت، پـێـشـبینیش ده‌كرێت پـێـشـنیازه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بخرێـته به‌رده‌ستی تاران.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوكیـیه‌كه‌ی ئێران نراوه‌ته‌وه ته‌نها پـرۆپاگه‌نده‌یه‌كی ده‌روونیـیه و مه‌به‌ست لێی هه‌ڕه‌شه‌كردنه له وڵاته‌كه‌ی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران پـلانی بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت. ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.