ئیسرائیل قایل بووه به ده‌یان ملیۆن دۆلاری كه بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی كۆكردۆته‌وه
بیانداتێ، به‌ڵام نایداته ده‌ستی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به‌ڵكو ده‌یداته ده‌ستی ئاژانسه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێـتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا كار ده‌كه‌ن.
پـێنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تزیپـی لیڤـنی گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی پـشــتیوانی له به‌رنامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات كه ئه‌و پاره‌یه له پـێداویسـتیـیه مرۆڤیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا خه‌رج بكرێت به‌ڵام نه‌درێته ده‌ست حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی كه حه‌ماس ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات.
تزیـپـی لیڤی گوتی ده‌كرێت ئه‌و پارانه بۆ خزمه‌تگـوزاریـیه ته‌ندروسـتیـیه‌كان و كڕینی ده‌رمان و دانی پاره‌ی ئاو و كاره‌با به‌كاربهێنرێت.
شایه‌نی باسه له‌مانـگی 3 وه ئیسرائیل ناردنی پاره‌ی مانـگانه‌ی به‌بڕی 50 ملیۆن دۆلار كه له باج و داهاتی گومرگ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی كۆده‌كرده‌وه ڕاگرتووه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ی حه‌ماسیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره له ده‌ره‌وه، تزیـپـی لیڤی گوتی ئیسرائیل به هیچ شـێوه‌یه‌ك ڕێـگه نادات هه‌رچ پاره‌یه‌كی كۆكراوه ڕاسـته‌وخۆ بچێت بۆ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی.
بڕینی ئه‌و پاره‌یه له‌گه‌ڵ یارمه‌تیـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی نه‌توانێت بۆ مانـگه‌كانی 3 و 4 موچه‌ی 165 هه‌زار كارمه‌ندی حكومی دابین بكات.