دوابه‌دوای ئاگربه‌سـتێـكی كورت خایه‌ن لایه‌نه به‌شه‌ڕچووه‌كانی سۆمالیا له‌شاری
سه‌ره‌كی مه‌گادیشۆ ده‌سـتیان كردۆته‌وه به‌شه‌ڕكردن و له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ڕۆژه‌ی شه‌ڕكردنه‌دا 94 كه‌س كوژراون، دانیشـتوانی شـاری مه‌گادیشۆ ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 200 كه‌س بریندارن كه زۆربه‌یان هاوڵاتین.
له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كان و هاوپه‌یمانیـیه‌تێـكی گروپه علمانیـیه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كی سیسیی باكوری مه‌گادیشۆ به یه‌كیاندا داوه و خومپاره و چه‌كی قورس به‌كارده‌هێنن له‌شه‌ڕه‌كانیاندا.
ناوبژیكه‌ران ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی هێنانه كایه‌ی ئاگربه‌سـتێـك بده‌ن، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
له گفتوگۆیه‌كیشدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا نوێنه‌ری تایبه‌تی سـكرتێری گـشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سۆمالیا داوای له لایه‌نه‌كان كردووه وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیـیدا بكه‌ن.