ئیسرائیل ده‌ڵێت یه‌ک لایه‌نانه پلانه‌کانی سنوری ووڵاته‌که‌ی داده‌ڕێژێت ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌له‌ستینیه‌کان تاوه‌کو کۆتایی ئه‌مساڵ ئاماده‌یی خۆیان نیشان نه‌ده‌ن بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنێکی ئاشتی.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل، ئێهود ئۆلمه‌رت گوتویه‌تی له‌وانه‌یه تاوه‌کو شه‌ش مانگی تر چاوه‌ڕێ بکات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایا ئه‌گه‌ری به‌ره‌وپێشچوون له دانوستاندنه‌کاندا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نانه هه‌نگاو بنێت.
وه‌زیری دادی ئیسرائیلی هه‌یم رامۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند له‌وانه‌یه یه‌ک لایه‌نانه تاوه‌کو ساڵی 2008 سنوری ووڵاته‌که‌یان دابڕێژن ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌له‌ستینیه‌کان به‌شداری دانوستاندنه‌کان نه‌که‌ن.
حکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینیه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماسیش ووت‌وێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به کات فیڕۆچوون وه‌سف کرد.
ئیسرائیلیش له لای خۆیه‌وه مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینیه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، مه‌گه‌ر حه‌ماس توندوتیژی ڕه‌ت بکاته‌وه و دان به بوونی ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌کاندا بهێنێت.