سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت دیبلۆماسـیـیهت ده‌مێـنێـته‌وه وه‌ك بژاری یه‌كه‌م بۆ مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی ئێران، به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت تاران له دوا ئه‌نجامی بهرهنـگاریـیهكانی تـێـبگات.
ڕۆژی سـێشه‌ممه، سه‌رۆك بوش گوتی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئێران له خۆی دائه‌بڕێت ئه‌گه‌ر واز له چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی نه‌هێنێت.
هه‌ر ڕۆژی سـێشه‌ممه دانوسـتانده‌ری باڵای ئێران، عه‌لی لاریجانی گوتی هێشـتا كات له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی بۆ مه‌سه‌له‌كه.
عه‌لی لاریجانی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یۆنان گوتی ئه‌و پـێـشـنیاره‌ی ڕوسیا بۆ پـیـتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران له‌وانه‌یه هێشـتا بتوانین بـیكهین به بنـچینهی ڕێـكه‌وتنێـك.
هاوكات وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میـشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامن له وتوێژكردن له‌سه‌ر بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر بدرێت بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
له هه‌مان كاتدا چین و ڕوسیا ده‌ڵێن مافی ڤیتۆ به‌كار ده‌هێنن ئه‌گه‌ر پـێـشــنیاری سه‌پاندنی سزا له دژی ئێران بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ڕێـكه‌وتنێـكی گشـتی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ئێران بـبێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی وه ده‌بێت بـگهڕێـتهوه بۆ مێزه‌كانی دانوسـاندن.
شایه‌نی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.