ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیـلێـك به ده‌ستی خۆكوژێـك 17 كه‌س ده‌كوژێت و 35 ی دیكه بریندار
ده‌كات له بازاڕێـكی شارۆچـكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له باكوری عێراق.
پـێـشـتر ئه‌مساڵ، سه‌رۆك بوش ته‌له‌عفه‌ری وه‌ك نمونه‌یه‌ك هێنایه‌وه بۆ ئه‌و پـێشـكه‌وتنه‌ی به ده‌سـتهاتووه له شه‌ڕی دژ به یاخیبوان.
هه‌ر ڕۆژی سـێشه‌ممه وه له شوێنێـكی دیكه‌ی عێراق، به لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س ده‌كوژرێن، له‌وانه ئه‌ندامێـكی پارتی ئیسـلامی عێراقییه. به لایه‌نی كه‌میش 12 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه، له ناویاندا كوڕێـكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان و 3 سه‌ربازی عێراقی كه سه‌ربڕاون.
ئه‌م توندوتیژیـیانه له كاتێـكدا دێت كه سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێدراو نوری ئه‌لمالكی كار ده‌كات بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه، به‌ڕێز مالكی گوتی پـۆسـته باڵاكانی وه‌زاره‌ته‌كان پـڕكراونه‌ته‌وه و هه‌موو پـێـكهاته‌كانی عێراقی له‌خۆ گرتووه.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی ناوی وه‌زیره‌كانی نه‌هێنا به‌ڵام پـێـشـبینی كرد كه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوه‌كان بـخاته به‌رده‌م پـه‌رله‌مان تا ده‌نـگی له‌سه‌ر بده‌ن.
به‌رپـرسـه ئه‌مریـكیـیه‌كان ده‌ڵێن پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی له عێراق هۆی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ بنبڕكردنی خوێن ڕشـتن و دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ.
له هه‌واڵـێـكی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازێكی ئه‌مریكی ڕۆژی دووشه‌ممه كوژرا له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا.