سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڕوات
بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بۆ هاندان له په‌له‌كردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاشـتی پـارێزی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان له هه‌رێمی دارفۆری سودان.
ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی گوته‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سودان، سه‌رۆك بوش گوتی بـه‌رپـرسه ئه‌مریـكیـیه‌كان ئه‌و وڵاتانه ده‌ناسـن كه ده‌توانن به‌شـداری بكه‌ن له هێزه‌كانی ئاشـتی پـارێزدا.
سه‌رۆك بوش داواشی له سه‌رۆكی سودان، عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر كرد پـشـتـگیری ڕوونی خۆی ده‌ربـبڕێت بۆ هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان له دارفۆر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش داوای له كۆنـگرێس كرد ڕازی بن له‌سه‌ر به‌خشـینی 225 ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تی دانی سودان. گوتیشی ئه‌و له ئێـستاوه فه‌رمانی داوه به ناردنی یارمه‌تیـیه خۆراكیـیه‌كان بۆ ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش سـتایشی ڕێـكه‌وتنی ئاشـتی هه‌فته‌ی ڕابوردوی نێوان حكومه‌تی خه‌رتوم و گروپی سه‌ره‌كی میلیـشـیاكانی هه‌رێمی دارفوری كرد. به‌ڵام گوتی هێـشـتا سودان دووره له ئامانجه كۆتایـیه‌كه، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ملیۆن هاوڵاتیـیه‌یه بۆ ماڵه‌كانیان كه به‌هۆی توندوتیژی ئاواره بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیشی هاندا بۆ به‌شـداری كردن له یارمه‌تی و هه‌وڵه‌كانی بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه.