وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بڕیاری دا خـشـته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تـیـپـێـك كه له 3500
سه‌ربازی ئه‌مریـكی پـێـكدێت له عێراق دوابخات.
ڕۆژی دووشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا براین ویتمان گوتی فه‌رمانده‌ی له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی ئه‌م بڕیاره‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی و سـیاسی ئێـسـتای عێراق داوه.
گوته‌بێژه‌كه گوتیشی له‌م كاته‌دا هێزه‌كان له‌و وڵاته كه‌م ناكرێنه‌وه. ئه‌و تیـپـه‌ش كه له ئه‌ڵمانیادایه بڕیار وابوو له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ره‌و عێراق به‌ڕێ بكه‌وێت وه واش دانرابوو ئه‌و تیـپـه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌دا ئاڵوگۆڕ بكرێت كه به‌رنامه‌كه‌ی وایه له مانگی حه‌وتدا عێراق به‌جێـبهێـڵێت.
هاوكات توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وامه، ڕۆژی دووشه‌ممه له ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل له دوو ناوچه‌ی جیادا له به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 13 كه‌سی كوشـتووه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتان ڕایانگه‌یاند ته‌رمی 5 ڕفێندراویان دۆزیوه‌ته‌وه، 2 ڕۆژنامه‌وان و 3 پـۆلیسی كۆماندۆس.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوو تیرۆریسـتێـكی شـاره‌زای ته‌قه‌مه‌نی به‌ناوی عه‌لی والی له هه‌ڵكوتانه سه‌رێـكدا له به‌غدا كوژراوه. والی سه‌ر به گروپی تیرۆریسـتی ئه‌نساری ئیسـلام بوو.