سه‌رۆك بوش ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانی ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ هایدنی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی
بـبێـته سه‌رۆكی داهاتووی ده‌زگای ناوه‌ندی زانیاری ئه‌مریكا.
ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی بژاره‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. گوتی ژه‌نه‌ڕاڵ هایدن ئه‌زمونی زیاتر له 20 ساڵی هه‌یه له بواری هه‌واڵـگری، وه هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌زگاكه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ناسـێت، ئه‌و هه‌ردوو دابینـكهر و به‌كارهێنه‌ری زانیاریـیه‌كان بووه، ئه‌و چاودێری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌ردوو زانیاریـیه ته‌كنه‌لۆژی و مرۆڤایهتیـیهكانی كردووه، ئه‌و توانای خۆی نیشان داوه له به‌كارهێنانی زانیاریـیه‌كان بۆ به‌ره‌نـگاری له شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر، له‌م كاته ناسـكه‌دا له مێژوی وڵاته‌كه‌مان ئه‌و باشـترین كه‌سه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی CIA .
ژه‌نه‌ڕاڵ هایدن ئێسـتا جـێـگری به‌ڕێوبه‌ری زانیاری نیشـتیمانیـیه، وه پـێشـتر سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی بوو.
دامه‌زراندنی هایدن پـێویسـتی به به‌دواچوونه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سـێناتی ئه‌مریكی هه‌یه. چه‌ند سـیناتۆرێـكی سه‌ر به پارتی كۆماری دڵـنیـگهرانی خۆیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر دانانی ئه‌فسه‌رێـكی سه‌ربازی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگایه‌كی سـیڤـیڵی.
سـیناتۆر پات ڕۆبه‌رتس، كه كۆماریـیه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆمیته‌ی سـێناته ده‌كات كه به توانا و لێـهاتویی هایدندا ده‌چێته‌وه، ڕۆژی یه‌كـشـه‌ممه گوتی ئه‌و ئاماده نیه پـشـتیوانی له‌و بژاره بكات.
ئه‌ندامێـكی دیكه‌ی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی سـێنات، ئرلێن سـپـێـكتهر، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی داده له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، ده‌ڵێت ده‌بێت له دانیـشـتنهكانی لێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هایدن سه‌نـگ بـخرێـته سه‌ر ئاسـتی یاسایی چالاكیـیه‌كانی چاودێری كردن كه له ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه ژه‌نه‌ڕاڵ هایدن 5 ساڵ لهمهوپـێـش كاتێ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی بوو، پـێـشـنیار و هاوكاری كردووه بۆ چاودێری كردنی په‌یوه‌ندیـیه ئهلیكترۆنیـیهكانی وه‌ك ته‌له‌فون و ئیمێـڵی هاوڵاتیـیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سـێنات ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕێت له‌سه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵ هایدن ئه‌وا شوێنی پـۆرته‌ر گۆس ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی زانیاری ئه‌مریكا ده‌ستی له كار كێشـایه‌وه.