گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێرانی گوتی نامه‌یه‌كی سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ
سه‌رۆك بوش له دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران ده‌كرێت، وه ئه‌و باڵێۆزخانه‌یه به كاروباری ئه‌مریكا له تاران هه‌ڵده‌سـتێـت پاش تـێـكچوونی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له ساڵی 1980.
گوته‌بێژه‌كه گوتی نامه‌كه پـێـشـنیاری ڕێـگای نوێ بۆ ده‌رچوون له‌م بارودۆخه ناسـكه‌ی ئه‌مڕۆ جیهان ده‌كات.
مامۆسـتای زانـسـته سـیاسـیـیه‌كان له زانـكۆی قاهیره ئامال حه‌ماده گوتی هه‌رچ جۆره په‌یوه‌ندیـیه‌كی ڕاسـته‌وخۆ گرنـگه پاش ئه‌وه‌ی كه 26 سـاڵه په‌یوه‌ندی وا نه‌بووه.
مامۆسـتا ئامال ده‌شـڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌رچ جۆره په‌یوه‌ندیـیه‌كی ڕاسـته‌وخۆ له نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌بێت، ئه‌وا بێ گومان هیوا نوێ په‌یدا ده‌كات و بوار به هێنانه كایه‌وه‌ی بژاری نوێش ده‌دات.
هه‌واڵی ئه‌و نامه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ خۆ ئاماده‌كردنی هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا بۆ كۆبوونه‌وه له نیویۆرك تا گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر قه‌یرانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.