سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان سه‌ردانێـكی كه‌م وێـنه‌ی بۆ باشوری
ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كردووه كه زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی كوردن، وه له‌وێ جارێـكی دیكه به‌ڵێـنه‌كانی حكومه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێـشـهكانی ئه‌و ناوچه نائارامه‌ی دووباره كردۆته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له دیاربه‌كر، ئۆردو‌غان له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕامیاریدا ڕایگه‌یاند حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ناهاوسهنـگی له نێوان ناوچه هه‌ژاره‌كان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی توركیا نههێـڵێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆردو‌غان هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له ناوچه‌كه‌دا.
ئۆردو‌غان پارتی كرێـكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه‌كراوی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی له بنكه‌كانیان له باكوری عێراق كار ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه به ده‌یان سه‌ربازی تورك و سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له‌م مانـگانه‌ی دوایـیدا كوژراون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حكوم كرد كه هه‌فته‌ی ڕابووردوو كرایه سه‌ر پاسـێـكی بچووك كه منداڵانی سه‌ربازه‌كانی ده‌گواسته‌وه له خوێندنـگهوه به‌ره‌و ماڵه‌وه له ناوچه‌ی هه‌كاری. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 17 كه‌س تیایدا بریندار بووه له‌وانه 11 یان منداڵ بوون.
كورده‌كان له توركیا له سـاڵی 1984 وه تـێـدهكۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نیشـتیمانێـكی سه‌ربه‌خۆ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته. زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له‌و كاته‌وه كوژراون.