لایه‌نه عێراقـیـیه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كـۆبونهوهكانیان بۆ ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه حكومه‌تـێـكی یه‌كگرتوویی نیشـتیمانی پـێـكبهێنن. دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و پـێـشه‌وه ده‌چن و له‌وانه‌یه سێشه‌ممه یان چوارشه‌ممه‌ی ئاینده ناوی وه‌زیره‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.