زنجیره‌یه‌ک هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له به‌غدای پایته‌خت و شاری که‌ربه‌لای پیرۆز له باشوری عێراق ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 24 که‌س کوژراون.
یه‌کێک له هێرشه خوێناوییه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له که‌ربه‌لا ڕوویداو له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 که‌س کوژران و 10 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون کاتێک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک بنکه‌یه‌کی ڕاوه‌ستاندنی پاس له ناوه‌ندی شاره‌که‌دا ڕوویدا.
هاوکات، به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م ته‌نها چه‌ند خوله‌کێک پاش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕوویداوه. یه‌کێک له ته‌قینه‌وه‌کان له نزیک تیمێکی له‌شکری نۆبه‌داری له گه‌ڕه‌کی ئه‌دهه‌میه‌ی زۆرینه‌ی سونه‌کان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 که‌س کوژراون و 15 که‌س بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میشیان له گه‌ڕه‌کی وه‌زیرییه ڕوویداوه و بۆته هۆی کوشتنی یه‌ک که‌س.
له لایه‌کی دیکه، پۆلیس له به‌غدا ده‌ڵێن ته‌رمی 42 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که باوه‌ڕده‌کرێت گولله باران کرابن و ئه‌نجامی کاری توندوتیژی نه‌ژادی بێت.