ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌نجامی پـێـكدادان له نێوان پـۆلیسی دژه گێره‌شـێوێنی و
خۆپـیشـانده‌رانی یۆنانی له ناوه‌ڕاسـتی ئه‌سینا به لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌س بریندار ده‌بێت.
پـۆلیس گازی فرمێـسـك ڕژێنی به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌ره‌كاندا هه‌ڵدا كه كۆبوبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر شه‌ری عێراق، كاتێـك چه‌ند كه‌سـێـكیان به‌ردیان گرته پـۆلیسـه‌كان و ئاگریان به‌ردایه ئۆتۆمبیلێـكی پـۆلیس و بانـكێـك و زیانیان به ڕێستورانتێـكی خوارده‌مه‌نی ماكدۆناڵد گه‌یاند.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س ده‌سـتگیر كراون.
كاتێـك كه‌ژاوه‌ی خـۆپـیشـانده‌رانی دژی شه‌ڕ به‌ڕێـكه‌وتبوون به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له پایته‌ختی ئه‌سینا خـۆپـیشـاندانه‌كه گۆڕا بۆ كاری توندوتیژی.
ئه‌م خـۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیه‌ی كه ڕۆژی شه‌ممه سازكرا هات به دوای كۆتایی هێنان به كۆبونه‌وه‌ی چواره‌می كۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپـی له ئه‌سینا. ئه‌م ڕێـكخراوه خۆیان به‌وه ده‌ناسـێنن كه پـێـكهاتوون له گروپه‌كانی كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی و ئاشتی و پاراستنی ژینگه و بزوتنه‌وه‌كانی دژی سه‌رمایه‌داری.