ڕوسیا ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه داوا له ئێران ده‌كات
به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كه مشتومڕی له‌سه‌ره ڕابگرێت ده‌بێت بگۆڕێت.
ڕۆژی شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕوسیا له زاری جـێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسی، سـێرگی كیسلیاك ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن بریتانیا و فه‌ره‌نسا ئاماده كراوه و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتیوانی لێ ده‌كات، پـێویستی به گۆڕانـكاری گه‌وره‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕوسیا و چین ڕایانگه‌یاند كه دژی شـێوازی زمانی ڕه‌شـنووسی ئه‌و بڕیاره‌ن كه له لایه‌ن بریتانیا و فه‌ره‌نسا ئاماده كراوه و داوا ده‌كات بڕیاره‌كه بخرێته ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌ی ڕێـگه به سه‌پاندنی سزا و به‌كارهێنانی هێزی له‌شـكری ده‌دات ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له پـیتاندنی یۆرانیۆم.
باڵیۆزی ڕوسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤیتالی چوركین گوتی ده‌بێت پـرۆژه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یه‌ك ئامانجی هه‌بێت، ئه‌ویش دڵـنیا بوون له‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه. ده‌شـڵێت تاكه ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی كه بتوانێت زامنی ئه‌وه بكات ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه.
نوێنه‌ره دیبلۆماسـیـیه‌كانی هه‌ر سێ وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كه هیواداربوون ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشـتیوانی له ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه بكات پـێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له نیویۆرك كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چین و ئه‌ڵمانیا بـبه‌سترێت.
شایه‌نی باسه وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كان پـێـیان وایه ئێران ده‌یه‌وێت له‌ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئاشـتیخوازانه چه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات.