ڕۆژی شه‌ممه به هه‌زاره‌ها فه‌له‌ستینی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کانی که‌رتی غه‌ززه و به‌شداری پرسه‌ی ئه‌و پێنج فه‌له‌ستینیه ده‌که‌ن که له ئه‌نجام هێرشێکی ئاسمانی له‌شکری ئیسرائیلی ڕۆژی هه‌ینی گیانیان له ده‌ستداوه.
له میانه‌ی ڕێپێوانه‌که‌دا، پرسه‌گێڕان دروشمی دژ به ڕووداوه‌که‌یان به‌رزکردبۆوه و هه‌ندێ له چه‌کداران ته‌قه‌یان به ئاسماندا ده‌کرد.
ئه‌و پێنج فه‌له‌ستینیه له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه که له دژی بنکه‌یه‌کی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی چه‌کدارانی گروپێک له غه‌ززه ئه‌نجامدرابوو که پێشتر به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵدانی موشه‌ک له دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاندووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌رۆک وه‌زیری فه‌له‌ستینیه‌کان، ئیسماعیل هه‌نیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان، مه‌حمود عه‌باس کۆبۆته‌وه بۆ ووتوێژکردن له‌سه‌ر جیاوازییه‌کانیان له ناو حکومه‌ت‌دا.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه که‌وا به سه‌د‌ه‌ها کارمه‌ندی حوکومه‌ت له که‌ناری خۆرئاوا به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی موچه‌ی مانگانه‌یانه‌وه خۆپیشاندانیان سازکردووه.