ڕۆژی شه‌ممه، هه‌لیکۆپته‌رێکی له‌شکری ئه‌مریکی له کاتێکدا که ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه که‌وتۆته خوارێ و له ئه‌نجامدا 10 سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژراون.
ووته‌بێژی له‌شکری، ژه‌نه‌ڕاڵ ته‌مارا لاورێنس گوتویه‌تی پارچه‌کانی ته‌رمی سه‌ربازه‌کانی ناو ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره ئه‌مریکیه دۆزراوه‌ته‌وه که له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی له نزیک ئه‌سه‌د ئابادی پایته‌ختی ویلایه‌تی که‌نار که‌وتۆته خوارێ.
جێی باسه، له مانگی ڕابردوودا 2500 سه‌ربازی ئه‌مریکی و ئه‌فغانی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێکی دژ به چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده و تاڵیبانه‌کانی ناوچه‌که کردووه.
ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌رانه‌ی تر که له ناوچه‌که‌دا بوون گوتویانه ئه‌وان دڵنیان له‌وه‌ی هێزه‌کانی دوژمن هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌یان نه‌خستۆته خوارێ. تاوه‌کو ئێستا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که نه‌زانراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.