کاربه‌ده‌ستان له عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه هه‌لیکۆپته‌رێکی به‌ریتانی له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق که‌وتۆته خوارێ. پۆلیس ده‌ڵێن هه‌لیکۆپته‌ره‌که له ناوچه‌یه‌کی دانیشتوانی سیڤیڵیدا که‌وتۆته خواره‌وه پاش ئه‌وه‌ی موشه‌کێکی بۆ هه‌ڵدراوه. پۆلیس ده‌ڵێن ته‌رمی چوار که‌س له شوێنه‌واری ڕووداوه‌که‌دا بینراوه که باوه‌ڕده‌کرێت ته‌رمی ئه‌ندامانی یه‌که‌ی ناو هه‌لیکۆپته‌ره‌که بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شکری به‌ریتانی ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاستکردۆته‌وه و گوتویانه ئه‌و قوربانیانه له‌و ڕووداوه که‌وتۆته‌وه و هیچ وورده‌کارییه‌کی ترییان نه‌داوه.
هاوکات پێکدادان له نێوان عێراقیه‌کان و سه‌ربازه‌کانی له‌شکری به‌ریتانی له شاری بهسرهێ باشوری عێراق ڕوویداوه. عێراقیه‌کان سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کانیان به‌رده‌باران کردووه، هه‌روه‌ها دوو تانکی له‌شکری به‌ریتانی و ئۆتۆمبیلێکی جۆری لاند رۆڤهرییان گڕتێبهردراوه له کاتێکدا که سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه بوون له‌سه‌ر چۆنێتی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره به‌ریتانیه.
له لایه‌کی دیکه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به جلوبه‌رگی ڕه‌سمی له‌شکرییه‌وه له ناو بنکه‌یه‌کی له‌شکری عێراقی شاری تکریت له باکوری عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه. له ئه‌نجام ئه‌م ڕووداوه‌دا، سێ ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شکری کوژراوه.
له‌شکری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ڕایگه‌یاندووه که‌وا ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له به‌غدا، سه‌ربازێکی ئه‌مریکی کوژراوه.
هه‌ر له به‌غدا، پۆلیس ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک گومانلێکراوی یاخیبوو به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 شۆفێری کهمیونی عێراقی و سێ فه‌رمانده‌ی پۆلیسیان له مه‌حاویل فڕاندووه که ته‌نها 75 کم له باشوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
ئه‌م ڕووداوی فڕاندنهش له ڕۆژێک پاش فڕاندنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 کارمه‌ندی کۆمپانیای نه‌وتی باکور ڕوویداوه. ئه‌و کارمه‌ندانه له ناو ئۆتۆمبیله‌کانیان فڕێندراون له کاتێکدا که به‌ره‌وه باشوری خۆرئاوای که‌رکوک به‌ڕێ که‌وتوون.