سـكرتـێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت ئه‌و ئومێد ده‌خوازێت هه‌موو
لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كێشـه‌ی دارفۆری سودان ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر په‌یمانـنامه‌ی ئاشـتی ده‌ربـبڕن بۆ كۆتایی هێنان به‌و خوێن ڕشـتنه‌ی كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆته هۆی كوشتنی 180 هه‌زار كه‌س وه ده‌ربه‌ده‌ربوونی زیاتر له 2 ملیۆنی دیكه. به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌م تێبـینی‌یانه‌ی دا له هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی كه گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵی سه‌رهه‌ڵداوانی دارفۆر ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشـتیـیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خه‌رتومدا مۆركردبوو.
به‌ڕێز ئه‌نـان له گوتارێـكدا له زانـكۆی جۆرج واشـنتۆن داخوازی له هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كانی ناكۆكی ناو دارفۆر كرد ڕازیـبن له‌سه‌ر ئه‌و پـلانی ئاشـتیـیه‌ی كه له دوای گفتوگۆكانی ڕۆژی هه‌ینی ئابوجای پایته‌ختی نایجیریا ڕاگه‌یه‌ندرا.
تا ئێـستا حكومه‌تی سودان و كۆمه‌ڵه سه‌ركیـیه‌كه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان له دارفۆر كه به له‌شـكری ڕزگاری سودان ناسراوه و مینی مینـاوی ڕێبه‌رایه‌تیـیان ده‌كات ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه‌یان مۆركردووه، به‌ڵام دوو كۆمه‌ڵی دیكه ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه‌یان ڕه‌تـكرده‌وه.
به‌ڕێز ئه‌نان هه‌موو لایه‌نه‌كانی هاندا كۆتایی به‌و كوشـتاره له‌و ناوچه وێـرانبووه‌ی ڕۆژئاوای سودان بهێنن، گوتیشی هیوادارم له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی داهاتوودا ئێمه ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كمان هه‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی له خۆ گرتبێت. گوتیشی به ڕاسـتی تكا له هه‌موویان ده‌كه‌م ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشتی گه‌ڵاڵه بكه‌ن له پـێناو ئه‌و گه‌له‌یان كه زۆر مه‌ینه‌تی دیوه.
سـكرتـێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ده‌ڵێت كێشه‌ی دارفۆر كاره‌ساتێـكه لێخۆشـبوونی نیه و ده‌ڵێت خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و ئازارێـك ئه‌چێژن كه به‌رگه‌ی ناگیرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌نان هۆشـداریدا به‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاشتی مۆر بكه‌ن، مانه‌وه‌ی گه‌لی دارفۆر هه‌ر له مه‌ترسـیدا ده‌مێـنێـته‌وه.