سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ جارێكی دیكه‌ی مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی ووڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
ڕێبه‌ری ئێرانی له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوكاری ئابوری له " باكو" گوتی تاران له‌سه‌ر ڕێبازی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی سوته‌مه‌نی ناوه‌كی بۆ ده‌زگاكانی ووزه‌ی ناوه‌كی ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌رۆكی ئێرانی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانیش بۆ ڕاگرتنی چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی ئێرانی به كارێكی كه‌ڵه‌گایه‌تی وه‌سف كرد.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش له واشنتۆنی پایته‌خت، سه‌رۆك بوش ئێرانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی به‌م نیازانه‌ی بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌ڵستی جیهان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه بێ له سه‌ركوتكردنی گه‌له‌كه‌یی و پشتیوانیكردنی له تیرۆرستان و ناجێگیری ڕه‌وشی ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی له دژی ئیسرائیل.
سه‌رۆك بوش گوتیشی" ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له یه‌كخستنی جیهان له مه‌سه‌له‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه."
پێشتریش ڕۆژی پێنج شه‌ممه، هه‌ر شه‌ش ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یهكگتووهكان یه‌كه‌م دانیشتنی ووتوێژكردنیان له‌سه‌ر به‌رنوسی بڕیارێكی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران به‌ڕێوه برد..