نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی كه ڕۆژئاوایـیه‌كان له پـشـتیـیه‌وه‌ن و داوا له تاران ده‌كات پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت ئامانج لێی به‌رپاكردنی قه‌یرانێـكه.
ڕۆژی پـێنج شه‌ممه، باڵیۆز جواد زه‌ریفی به په‌یامنێرانی گوت ئێران ده‌یه‌وێت به دانوستـاندن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات كه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه گومان لێـكراوه‌كه‌ی دروست بووه.
زه‌ریفی ئه‌مه‌ی گوت به هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ( وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو بریتانیا‌و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چین) یه‌كه‌م كه‌سیش بوو كه له‌سه‌ر ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه قسه‌ی كردووه كه بریتانیا و فه‌ره‌نسا ڕۆژی چوارشه‌ممه پـێشـنیاریان كردووه.
ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه، كه ئه‌مریكاش پـشـتیوانی لێ ده‌كات، هه‌ڕه‌شه به سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی ئابوری ناكات. به‌ڵام ده‌خوازرێت كه بخرێته ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه ده‌كرێت ڕێـگه به به‌كارهێنانی سزا یان هێزی له‌شـكری بدات وه‌كو دوا هه‌وڵـێـك.
هه‌ردوو ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، چین و ڕوسیا، هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه به‌وه‌ی ڤیتۆ به‌كارده‌هێنن له دژی هه‌رچ بڕیارێـك باس له سزا یان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكری له دژی ئێران بكات.
به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه نوێنه‌ری ڕوسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڤیتالی چـوركین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌وانه‌یه مۆسكۆ پـشـتیوانی له پـێشـنیاره‌كه بكات، گوتی ڕه‌نگه بڕیاره‌كه سوودی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران قایل بێت به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه به ڕاستی بووه كه له كۆتایـی مانگی سێ‌دا داوای لێ كردبوو پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت وه هه‌روه‌ها وای لێـبكات باشتر هاوكاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بكات.
دیبلۆماته‌كان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ماوه‌ی 30 ڕۆژ یان تا سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش مۆڵه‌ت بدرێت به ئێران تا پابه‌ند بێت به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان. نوێنه‌رانی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێـشـبینی ده‌كه‌ن به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست به وتووێژه‌كانیان له‌سه‌ر ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه ده‌ست پـێبكه‌نه‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه ئێران به هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشتیخوازانه‌یه.