کاربه‌ده‌ستانی باڵای 21 ووڵاتی ئاسیا په‌یسفک له ڤێتنام کۆبونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانێکی ناوچه‌یی بۆ ڕێگه گرتن له ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزا. کاربه‌ده‌ستان خوازیارن ئه‌و پلانه بتوانێت ڕێگه بگرێت له‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆه‌نزای باڵند‌ه ببێته ڤایرۆسێکی مرۆیی و هاوکاتیش ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری زیانه ئابورییه‌کان ئاماده بکه‌ن.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ووڵاتانی ئاسیا په‌یسفک سێ ڕۆژی پێده‌چێت و تیایدا تیشک ده‌خرێته سه‌ر جۆری H5N1 فایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵند‌ه که ساڵی ڕابردوو له ئاسیاوه به‌ره‌وه ئه‌وروپا و ئه‌فه‌ریقا بڵاوبۆوه و بووه هۆی کوشتنی ملیۆنه‌ها باڵند‌ه و په‌له‌وه‌ڕ. له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 113 که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵند‌ه گیانیان له ده‌ستدا که زۆربه‌یان له ئاسیا بوون.
کاربه‌ده‌ستان به نیازن ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م به‌رنوسی پلانه بخه‌نه به‌رده‌م وه‌زیرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابوری ئاسیا په‌یسفک بۆ مه‌به‌ستی قبوڵ کردن. پلانه‌که‌ش له دوو به‌ش پێکهاتووه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ووڵاتان هه‌وڵی ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵند‌ه بگرن. هه‌ڕوه‌ا ده‌بێت خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له مرۆڤدا ده‌رده‌که‌ون و ئابوری جیهان له گه‌شه‌کردندا بهێڵرێته‌وه.
شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن کۆنترۆڵکردنی جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵند‌ه و جۆره‌کانی دیکه له نێو باڵند‌ه و په‌له‌وه‌ڕدا له‌وانه‌یه ببێته هی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه به هێواشی و بگره له‌وانه‌یه ئه‌م ڤایرۆسه گۆڕانی به سه‌ردا نه‌یه‌ت و بۆ جۆرێکی دیکه‌ی ڤایرۆسی مرۆیی نه‌گۆڕێت. زوو دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو جۆره په‌تایه‌ک له نێو مرۆڤدا له‌وانه‌یه ماوه بدات به گه‌یاندنی ده‌رمان بۆ ناوچه تووشبووه‌کان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌توانرێت جۆره کوتانێکی دژ به په‌تاکه داده‌هێنرێت.