ڕۆژی سـێشه‌ممه دیبلۆماسیـیه باڵاكانی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا له پاریس كۆده‌بنه‌وه بۆ ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتێـكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیارێـكی پابه‌ند ده‌ربكات تیایدا داوا له ئێران بكات پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
گفتوگۆكانی پاریس، له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوبه‌رانی سـیاسـی ئه‌نجام ده‌درێت، پـێـشـكیـیه‌كه بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری كه بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو، 9 ی مانگی پـێنج له نیویۆرك ببه‌سترێت.
گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له وتووێژه‌كانی پاریس فشـار ده‌خاته سه‌ر وڵاتانی دیكه بۆ پـشـتیوانی كردن له بڕیارێـك كه له‌ژێر به‌ندی 7 ی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت، به شـێوه‌یه‌كی یاسایی داوا له ئێران بكات پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
شان مه‌كـكۆرمه‌ك ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه جارێ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داخوازی بۆ سه‌پاندنی سزا له دژی ئێران دوا ده‌خات بۆ بڕیاری دوای ئه‌مه، ئه‌گه‌ر پـێویستی كرد.
شایه‌نی باسه ئێران داواكه‌ی پـێشـوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم فه‌رامۆش كرد و به‌ڵێنی دا به‌رده‌وام بێت له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ئێران داخوازی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕابگرێت له‌وه‌ی كه پـێی ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ هێرشی له‌شـكری له دژی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسی فلادیمیر پـوتین كردووه بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران. گوته‌بێژی كۆشـكی سپی گوتی هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنـگی ڕێـگه‌گرتن له ئێران چه‌كی ناوه‌كی ده‌ست بكه‌وێت.