په‌رله‌مانی میسری له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌حمه‌د نه‌ظیف، حاڵه‌تی ته‌نگه‌گاوییان
له ووڵاته‌كه‌دا بۆ دوو ساڵی دیكه درێژ كرده‌وه.
به‌ڕێز نه‌ظیف ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به په‌رله‌مانی گوت كه‌وا درێژه پێدان به حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی، كه له ساڵی 1981 ه‌وه كاری پێده‌كرێت، هه‌نگاوێكی پێویسته به تایبه‌تی دوای ئه‌و شه‌پۆلی ته‌قینه‌وه و پێكدادانانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ووڵاته‌كه‌یانی گرته‌وه.
له ڕۆژی 24 ی مانگی ئه‌یپرڵ، سێ هێرشبه‌ری خۆكوژ له هاوینه‌هه‌واری ده‌هه‌بی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای سور خۆیان ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 18 كه‌س و هه‌ر سێ هێرشبه‌ره‌كه كوژران و 90 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. پاش دوو ڕۆژیش له ڕوودانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه، دوو هێرشبه‌ری خۆكوژی تر به شێوه‌یه‌کی سه‌رنه‌كه‌وتووانه هێرشیان كرده سه‌ر باوكی كارمه‌ندێكی ئاسایش له باكوری سینا.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش له ئه‌سكه‌نده‌رییه، پێكدادان و ڕووداوی توندوتیژی له نێوان موسوڵمانه‌كان و كه‌مایه‌تیه كرسچیانه‌كان‌دا ڕوویدا.
جێی باسه، له ساڵی 1981 ه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداره ئیسلامیه‌كان سه‌رۆكی پێشووی میسری ئه‌نوه‌ر سادات یان كوشت، .میسر یاسای ته‌نگه‌تاوی ده‌ركرد.
به پێی ئه‌م یاسایه‌ش، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رفراوانیان هه‌یه و ده‌توانن گومانلێكراوان ده‌ستگیر بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی تاوانبار بكرێن. بێ ئه‌م قبوڵكردنه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ درێژه پێدان به یاساكه، ده‌بوایه له مانگی شه‌شی داهاتووه‌وه كاركردن به‌م یاسای ته‌نگه‌تاوییه ڕابگیرایه.