ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، دوا مۆڵه‌تی دیاریكراو بوو بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانده‌رانی سودانی، كه
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی خه‌رتوم ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی دارفور به‌رنوسی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی‌یه قبوڵ بكه‌ن كه له لایه‌ن ناوبژیكه‌ره ئه‌فه‌ریقیه‌كانه‌وه داڕێژراوه.
ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوان ئاماده‌ی ئه‌و ووتوێژه ئاشتیانه بوون كه له ئابوجای پایته‌ختی نایجیریا به‌ڕێوه چوون و گوتیان به‌رنوسی ڕێكه‌وتنامه‌كه ئاماژه‌ی به داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانیان نه‌داوه. سه‌رهه‌ڵداوان گوتیان له‌و ڕێكه‌وتنامه پێشنیاركراوه‌دا باس له‌وه نه‌كرابوو كه پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی سودانی به ناوچه‌ی دارفور ده‌درێت. ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوان دا‌واشیان كرد زاراوه‌ی دروست له باسی مه‌سه‌له‌كانی تێكه‌ڵبون و گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ناو له‌شكری سودانی و بێ چه‌ك كردنی چه‌كدارانی جه‌نجه‌ویید به‌كاربهێنرێت.
هاوكاتیش حكومه‌تی سودانی ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنوسی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه مۆر بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانی مافی مرۆڤ، لویس ئاربوور گوتویه‌تی ته‌واوبونی ووتوێژه‌كانی ئابوجا به سه‌ركه‌وتوویی ڕه‌وشی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ری دافوری به‌ره‌و باشی ده‌برد. ئاربوور ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له خه‌رتوم بوو و ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌چێته دافور.
چالاكیخوازه‌كانی ئه‌مریكاش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێپێوانیان له دژی توندوتیژییه‌کانی دافور ساز كرد. دروشمی ڕێپێوانه‌كانیش بریتی بوو له " دارفور ڕزگار بكه‌ن: ڕێپێوان له پێناو ڕاگرتنی جینۆساید." ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاریش، جۆرج كلوونی كه وه‌ک بزاڤكارێكی ئاشتیخواز هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت، یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئاماده‌ی ئه‌و ڕێپێوانه‌ی یه‌كشه‌ممه بوون.
جێی باسه، ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی دارفور و هێزه‌كانی حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا بونه‌ته هۆی له ده‌ستدانی گیانی ده‌یان هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س.