كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ڵێن حه‌مید ئهلتاقی و دوو چه‌كداری دیكه ڕۆژی
هه‌ینی كوژران له میانه‌ی هێرشـێـكدا نزیك به شاری سامه‌ڕا. پـێده‌چێت حه‌مید ئهلتاقی ڕێبه‌ری هێزه‌كانی ئه‌لقاعیده له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری شاری سامه‌ڕا بووبێت.
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه عێراقیـیه‌كان دواتر له نزیك شوێنی هێرشه‌كه ئۆتـۆمبیلێـكیان دۆزیوه‌ته‌وه ئاڕپـیجی و نارنجۆك و چه‌كی سوكی تێدا بووه. هاوكات، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراقی 21 یاخیبویان كوشـتووه و 43 ی دیكه‌شـیان ده‌ستگیر كردووه له میانه‌ی زنجیره هێرشـێـكی یاخیبوان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئاسایشیـیه‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غدا.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت 7 سه‌ربازی عێراقی و 2 هاوڵاتی كوژراون له ماوه‌ی دوو ڕۆژ له شه‌ڕدا له نزیك باقوبه، وه 8 سه‌رباز و 4 پـۆلیسـیش بریندار بوون. له ڕووی سـیاسیشهوه له‌وه ده‌چێت نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسپـێدراو بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پـشـتگیری ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌كان عه‌لی ئه‌لسیستانی به ده‌ست هێنابێت بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی میلیشـیاكان. ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌لمالكی، ئایه‌توڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی گوتی ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له ده‌سـتی هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تدا بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌لمالكی گفتوگۆشی له‌گه‌ڵ مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌نجامدا. شایه‌نی باسه به‌ڕێز مالكی تا 21 ی مانـگی پـێنج مۆڵه‌تی هه‌یه بۆ پـێـكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، گوتوشێتی كار ده‌كات بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی كه هه‌موو پـێـكهاته‌كانی گه‌لی عێراق له‌خۆ بگرێت.