ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئێران شكستی هێناوه له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی چالاكیه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له دوا مۆڵه‌تی دیاریكراودا.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هات كه ڕۆژی هه‌ینی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.
له كۆشكی سپیش، سه‌ڕۆك بوش گوتی ئه‌و ڕاپۆرته به‌یاننامه‌یه‌كی گرنگه و سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كانی ئێران، جیهان " یه‌كگرتوو و نیگه‌رانه".
پێشتریش، سه‌رۆك بوش گوتی خوازیاره كێشه‌ی ئێران به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسیانه و ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتۆن باڵیۆزی ئه‌مریكا گوتی چالاكیه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له ڕه‌وشی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. به‌ڕێز بۆڵتۆن گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای بڕیارێك ده‌كات كه تیایدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی یاسایی داوای ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران بكات.
به ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره، به‌ندی حه‌وتی ده‌ستورنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ سزادانی ئێران و ڕێگه به ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كرداری له‌شكری له داهاتوودا ده‌دات.
به‌ڵام چین و ڕووسیا كه مافی ڤیتۆیان هه‌یه به نیازن له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی ئێران ڕاوه‌ستن.
سه‌رباری ئه‌م فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ش، ئێران هێشتا هه‌ر داكۆكی له به‌رنامه .ناوه‌كیه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت مه‌به‌سته‌كه‌ی ئاشتیخوازانه‌یه